دوو گەنجی سەر بە محەمەد بن سەلمان دەستدرێژی دەكەنەسەر چالاكوانێكی سعودی

هەواڵ / جیهان :: 17/09/2018‌ :: 192‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بریتانی وردەكاریی دەستدرێژیكردنە سەر چالاكوانی سعودی (غانم دۆسەری) بڵاودەكرده‌وه‌ كە لەیەكێك لەشەقامەكانی لەندەن لێیدەدەن و هێرشه‌كه‌ركان پێیانوتووه‌ "شازادە ئیلیزابێس بە عەبدی ریاز و پۆلیسی له‌نده‌نیش بە سەگی سعودی دەزانم".

دۆسەری لەتویتەكەیدا كە ڤیدیۆكەشی بڵاوكردووه‌تەوە، دەڵێت: "ئەو دوو گەنجە سەر بە هەواڵگری سعودیی بوون و بەهۆی ئه‌وه‌ی گوایا رەخنەی توندی لە دەسەڵاتی ریاز گرتووە، رێیان پێگرتووە".

ئەو دوو گەنجە بە دۆسەریان وتووە: "تۆ چیت تا قسە بە ئال سعود بڵێیت"، پێشیان وتووە "شازادە ئیلیزابێس عەبدی ئێمەیە و پۆلیسەكانی بریتانیاش سەگی سعودیەن".

بەوتەی دۆسەری ئەو دوو گەنجە لەڕێگەی سناپ چاتەوە شوێنیان دۆزیوەتەوە، كاتێك لە یەكێك لەقاوەخانەكانی ئەو شارە لە نزیك كۆگاكانی هارۆدز قاوەی خواردووه‌تەوە.

ئەو چالاكوانە سعودییە ئاشكرایكردووە: كاتێك گەنجەكان لێی دووركەوتوونەتەوە، دوای چەند سەعاتێك پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بۆ هاتووە و پێیڕاگەیەنراوە كە ئەوەی قسەی لەگەڵ دەكات یەكێكە لەو گەنجانەی لێیداوە و ئێستا لەسعودیەیە.

غانم دۆسەری چالاكوانی سعودی، لەساڵی 2003وە وڵاتەكەی جێهێشتووەو داوای مافی پەنابەریی كردووە لە بریتانیا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure