هه‌لى كار له‌ هه‌رێم زیادیكردووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 17/09/2018‌ :: 368‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ى ئه‌یلولى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى به‌رده‌وام ده‌بن
- ئه‌سیوبیا و ئه‌ریتریا ئاشت بوونه‌وه‌ .. له‌سه‌ر ئاستى ئه‌فریقیا خوێناویترین و درێژترین شه‌ڕیان كرد
- دواى 25 ساڵ له‌ ئۆسلۆ، ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان هیوایان به‌ ئاشتى نه‌ماوه‌
- شه‌ڕى سیخوڕیى نێوان ئیمارات و قه‌ته‌ر.. ناكۆكییه‌كان ده‌گه‌نه‌ قۆناغێكى نوێ
- بریكارى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم: ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنى چه‌ندین پڕۆژه‌ى گرنگى كه‌رتى كاره‌با ده‌كرێته‌وه‌

خه‌بات:
- مه‌حمود محه‌ممه‌د: هیچ رێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق نه‌كردووه‌
- هه‌فته‌ى دابێ دانیشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى نوێى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێ
- ئه‌ڵمانیا .. كارێكى هاوبه‌ش لاوانى كورد و ئه‌ڵمانیاى كۆكرده‌وه‌
- ئێران: كاتى خۆمان به‌ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌فیڕۆناده‌ین
- رووسیا و سعودیه‌ هه‌وڵى بردنى به‌شه‌ بازاڕى نه‌وتى ئێران ده‌ده‌ن
- هێڵى ئاسمانیى بریتانیا كۆتایى به‌ گه‌شته‌كانى نێوان له‌نده‌ن و تاران ده‌هێنێت
- وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى: به‌هۆى باشبوونى دۆخى ئابووریى هه‌رێم هه‌لى كار زیادى كردووه‌
- له‌ هه‌ولێر دوو ته‌ن ده‌رمانى قه‌ده‌غه‌كراو ده‌ستى به‌رسه‌رداگیرا
- حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و پڕۆژانه‌ى ئاو ته‌واو ده‌كات كه‌ ته‌واو نه‌كراون

رووداو:
- به‌هێزترین كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ (رووداو): قه‌ت دژى فیدراڵى نه‌بووم
- كورد پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق یه‌كلایى ده‌كاته‌وه‌
- داهاتى هه‌فته‌یه‌كى كۆمیسیۆن 22 ملیۆن دینار بووه‌
- 18 به‌ربژێرى كریستیان شه‌ڕ له‌سه‌ر 5 كورسى ده‌كه‌ن
- 120 به‌ربژێر له‌ هه‌ڵبژاردن كشاونه‌ته‌وه‌
- ئه‌ڵمانیا 1.63 ملیار دینارى له‌ عێراق خه‌رجكردووه‌
- بانگه‌شه‌ى به‌ربژێران سه‌رنجڕاكێش نییه‌
- داهاتى خه‌ڵكى هه‌ولێر زیاتره‌ له‌ داهاتى خه‌ڵكى سلێمانى 
- به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى جیهان ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یى تۆمار ده‌كات

هه‌ولێر:
- د. به‌شیر حه‌داد به‌ جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵبژێردرا
- مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت باهۆزى فلۆرێنس كاریگه‌ریى بكاته‌ سه‌ر ژیانى 10 ملیۆن كه‌س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure