سوریا ده‌روازه‌ سنورییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 17/09/2018‌ :: 596‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بوسه‌ینه‌ شه‌عبات، راوێژكارى سیاسى سه‌رۆكى سوریا دواى دیدارى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى عێراق له‌ دیمه‌ش جه‌ختی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌كانى نێوان عێراق و سوریا کردەوە، رایده‌گه‌یه‌نێت كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كان سود و به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولاى تێدایه‌.


وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ى ئه‌یلول بڵاویكردوته‌وه‌، سه‌عد محه‌مه‌د ره‌زا، باڵیۆزى عێراق له‌ سوریا پاڵپشتى عێراق بۆ سوریا دووپاتكردوته‌وه‌ و رایگه‌یاند سوریا و عێراق هه‌ردووكیان رووبه‌روى تیرۆر بوونه‌ته‌وه‌.

به‌پێى یاننامه‌كه‌ بوسه‌ینه‌ شه‌عبان، سوربوونى وڵاته‌كه‌ له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات كردوه‌ته‌وه‌، كه‌ كاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌ردوو ده‌بێت.

پێشتر سه‌عد ره‌زا باڵیۆزى عێراق جەختى له‌سه‌ر گرنگى كردنه‌وه‌ى ده‌رازه‌ سنورییه‌كان كردوه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌تى ده‌روازه‌ى بوكه‌مال كه‌ بۆ ئابوورى هه‌ردوو وڵات زۆر گرنگ و به‌سوده‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure