مه‌ترسیه‌ گه‌وره‌كه‌ى فلۆره‌نس بە رێگاوەیە

هەواڵ / جیهان :: 17/09/2018‌ :: 197‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
زریانى (فلۆره‌نس) رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ بووه‌هۆى بارینێكى به‌هێز له‌ ویلایه‌تى (كارۆلاینا) و گیانله‌ده‌ستدانى 14 كه‌س و زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆر له‌ خانوو و باڵه‌خانه‌كانى ویلایه‌ته‌كه‌، به‌رپرسانى ناوچه‌كه‌ش هۆشدارى له‌ رووداوى گه‌وره‌تر ده‌ده‌ن.


به‌هۆى زریانه‌كه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاى گرتووه‌ته‌وه‌، رێگاى شارى ویلمینگتۆن گیرا.

له‌ رۆژى هه‌ینییه‌وه‌ زریانى (فلۆره‌نس) به‌هێزتر بوو تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى بارانێكى به‌هێزتر رووبدات كه‌ ئاسته‌كه‌ى پێنج تا 10بۆسه‌ (واتا 13 بۆ 25 سانتیمه‌تر) بوو، له‌ باكورى كارۆلینا و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى ناوخۆیی بارینه‌كه‌ له‌ نێوان 15 بۆ 20 بۆسه‌ بوو.

زۆرترین و به‌هێزترین بارانى (فلۆره‌نس) له‌ سوان سبۆرۆى باكورى كارۆلینا گه‌یشته‌ ئاستى پێوانه‌یی به‌ رێژه‌ى 33.9 (86 سانتیمه‌تر) كه‌ پێشتر به‌رزترین ئاست له‌و ناوچه‌یه‌ گه‌یشتبووه‌ 24 بۆسه‌، واتا (61 سانتیمه‌تر) له‌میانه‌ى زریانى فلۆید، به‌پێی بریس لینك پسپۆرى بوارى كه‌شناسی له‌ خزمه‌تگوزارى (DTN).

رۆى كۆبر، حاكمى نۆرس كارۆلینا له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا وتى: "توانراوه‌ زیاتر له‌ 900 كه‌س له‌ لافاو رزگاربكرێن و نزیكه‌ى 15 هه‌زار كه‌سیش گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ ناوچه‌ پارێزراوه‌كان".

لێپرسراوانى ویلایه‌ته‌كه‌ رایانگه‌یاند: به‌هۆى ئه‌و زریانه‌وه‌ زیاتر له‌ 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ له‌نێوانیاندا دایك و منداڵێك هه‌یه‌ به‌هۆى كه‌وتنى دره‌ختێك به‌سه‌ریاندا و، له‌ (ساوس كارۆلینا)ش به‌هه‌مان شێوه‌ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ له‌ نێوانیان ئافره‌تێك به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌ خۆى كێشابوو به‌ دره‌ختێكى كه‌وتووى سه‌ر شه‌قام.

له‌ شارى فایتڤێل-ی ویلایه‌ته‌كه‌ش، كه‌ ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى 210 هه‌زار كه‌سه‌ له‌ روبه‌ڕى 145 كیلۆمه‌تردا، لێپرسراوان داوایان له‌ هه‌زاران دانیشتوى نزیك له‌ روبارى كیب فیر و روبارى لیتل كرد خانووه‌كانیان جێبهێڵن به‌هۆى مه‌ترسى دروستبوونى لافاو.

میچ كۆلفن، سه‌رۆكى شاره‌وانى رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ناوچه‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن، ئه‌وه‌ كه‌سوكارتان ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ له‌ مه‌ترسی ئه‌و زریانه‌، تاكو كه‌مترین زیانى گیانى لێبكه‌وێته‌وه‌ و وتیشى: "خراپتر هێشتا رووینه‌داوه‌".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ژماره‌ى ئه‌و خانوو و دامه‌زراوه‌ بازرگانیانه‌ى كاره‌بایان لێبڕاوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 756 هه‌زار كه‌س له‌ باكور و باشورى كارۆلینا و ویلایه‌ته‌كانى ده‌وروبه‌ر.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure