ئه‌ڵمانیا راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌هه‌رێم كه‌مده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 17/09/2018‌ :: 505‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی تێكشاندنی داعش و كه‌مبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ ناوچه‌كه‌، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی راوێژكارانی سه‌ربازی خۆی له‌ هه‌رێم كه‌مده‌كاته‌وه‌.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی ئه‌یلول، ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەگه‌ڵ راوێژکارە سه‌ربازییه‌كانی وڵاتەکەی له‌بنكه‌ی به‌حركه‌ له‌هه‌ولێر کۆبووه‌وە، دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و پێشمه‌رگه‌ ئه‌فسانه‌ی داعشمان تێكشكاندووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

وتیشی: "ژماره‌ی راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 150 راوێژكاره‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ناوچه‌كه‌ نه‌ماوه‌و مه‌ترسی داعش كه‌مبووه‌ته‌وە، بۆیه‌ ژماره‌ی راوێژكاره‌كانمان كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌وانه‌ی ده‌مێنێنه‌وه‌ كه‌متر ده‌بن له‌ 100 راوێژكار".

وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌ڵمانیا له‌هاوكارییه‌كانی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامده‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان و كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی و هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌ له‌ڕووی لۆجیستییه‌وه‌.




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure