"فەرمانبەرێک بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لەدەستدا"

هەواڵ / کوردستانی :: 17/09/2018‌ :: 2232‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
فەرمانبەرێکی پەروەردەی کەرکوک دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری ریخۆڵەکوێرە گیانی لەدەستدا، لەلایەن کەسوکاریشیەوە هەڵەی پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتی بەهۆکاری مردنەکەی دەزانن.


قەیس محەمەد یەکێک لە کەسە نزیکەکانی فەرمانبەرە کۆچکردووەکە بەدواڕۆژی وت: "محەمەد سنان تەمەن 25 ساڵ لەنەخۆشخانەی گشتی کەرکوک نەشتەرگەری رێخۆڵەکوێرەی بۆ ئەنجامدراوە و دواتر گیانی لەدەستداوە".

وتیشی: "دڵنیاین بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە نەخۆشەکەمان كۆچی دواییكردووە، چونكە دووچاری تەنگەنەفەسی بووە و خراوەتە ئینعاشەوە، بەڵام نەتوانراوە چارەسەر بکرێت".

هەر سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ئەو فەرمانبەرەی پەروەردەی کەرکوک، محەمەد فەرەیدون بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ دواڕۆژ ناردووە، دەڵێت: "ئەو نەخۆشە پێش ئەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە بە دوو رۆژ ریخۆڵەکوێرەی تەقیوە و سەردانی هیچ پزیشکێکیشی نەکردووە، كە ئەوەش وایکردووە دۆخی تەندروستی خراپ بێت".

راشیگەیاندووە، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریش بەهۆی ژەهراویبوونی خوێنەکەی ناچاربووین رەوانەی ئینعاشی بکەین و لەلایەن سێ پزیشکی هەناوییەوە سەرپەرشتی کرا و هەموو هەوڵێكی لەگەڵ درا، بەڵام دواجار گیانی لەدەستدا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure