سبه‌ی مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 17/09/2018‌ :: 42765‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف
بڕیاره‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ ۱٨ی ئه‌یلول مووچه‌ی مانگى حوزه‌یرانى فه‌رمانبه‌رانى دوو وه‌زاره‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شبكرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ گه‌نجینه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند" له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاگاداركراوینه‌ته‌وه‌ كه‌ سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ 18ى ى ئه‌یلول مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانى هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زارەته‌كانى سامانه‌ سروشتیه‌كان و ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی دابه‌ش بكه‌ین".

دابەشكردنى مووچه‌ى ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ له‌كاتێكدایه‌كه‌ تائێستا به‌غدا به‌شه‌ بودجه‌ى مانگانه‌ى هه‌رێمى نه‌ناردووه‌ كه‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زارته‌كانى پێ ته‌واو ده‌كرێت.

به‌پێى ئه‌و رێوشوێنه‌ى كه‌ وه‌زاره‌تى دارایی پیاده‌ى ده‌كات بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ رۆژانه‌ خه‌زێنه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ى مووچه‌ى كام وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure