رێكخراوێک 22 ملیۆن دۆلار ده‌داته هه‌رێم
هەواڵ / کوردستان :: 18/09/2018 :: 728 جار بینراوە
دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
رێكخراوى جایكاى ژاپۆن بڕى 22 ملیۆن دۆلارى دیكه ده‌داته حكومه‌تى هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێمیش ده‌ڵێت: "بۆ پڕۆژه‌كانى ئاو و ئاوه‌ڕۆ له هه‌ولێر و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه خه‌رجده‌كرێت".
مەسعود كاڕەش، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان به دواڕۆژى راگه‌یاند: رێكخراوى جایكاى ژاپۆن بڕى 22 ملیۆن دۆلاری بۆ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى هه‌رێم ته‌رخانكردووه بۆ چاككردنى پڕۆژه‌كانى ئاو و ئاوه‌ڕۆ له هه‌رێم.
وتیشى: "له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار به دوو پاكێج هه‌ندێك پڕۆژه‌ى پێده‌كرێت و به‌شێك له كه‌موكوڕى و پڕۆژە ته‌واونه‌كراوه‌كان له هه‌ولێر و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ته‌واوده‌كرێن".
بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم كوردستان رونیشیكرده‌وه: پڕۆژەی گۆڕینی تۆڕە كۆنەكانی ئاو لەناو بازنەی شەقامی 60 مەتری هه‌ولێر ته‌واو ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پڕۆژەی دانانی تۆڕی ئاو لە شاری هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێت لەگەڵ گۆڕینی بەشێك لەتۆڕی ئاو و راكێشانی بۆری سەرەكی گواستنەوە لەنێو شاری سلێمانی (هێڵی تاسڵوجە).
به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: لە ماوه‌یه‌كى نزیكدا دەست بە جێبەجێكردن و تەواوكردنی ئەو پڕۆژانە دەكرێت لەڕێگەی كۆمپانیای كه‌رتى تایبه‌ته‌وه.
جایكاى ژاپۆنى، رێكخراوێكى هاوكاری ژاپۆنییه و هاوكارى زیاتر له 140 وڵات و هه‌رێم ده‌كات و له ساڵى 2008ه‌وه لقى له‌هه‌ولێر كردۆته‌وه و تائێستا چه‌ندجارێك قه‌رزى به حكومه‌تى هه‌رێم و عێراق داوه.