ئێران سه‌رقاڵى دروستكردنى ژێرده‌یاریی قورس-ه‌

هەواڵ / جیهان :: 17/09/2018‌ :: 439‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
فه‌رمانده‌ى هێزى ده‌ریايى ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌رقاڵى دروستكردنى ژێرده‌ریایی قورس-ن، ده‌ڵێت :"ئێمه‌ هه‌م دروستى ده‌كه‌ین و هه‌میش نۆژه‌نى ده‌كه‌ینه‌وه‌".


حسێن خانزادى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى ئێران به‌ ئاژانسى هه‌واڵى سپوتنیكى روسى راگه‌یاندووه‌ :"له‌ ئێستادا سه‌رقاڵى دروستكردنى ژێرده‌ریاییه‌كن كه‌ زۆرینه‌ى وڵاتانى جیهان له‌ ئاوه‌كانى زه‌ریاى هیندى به‌كاريده‌هێنن".

فه‌رمانده‌ى هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى ئێران وتویه‌تى :"زۆرینه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى ئه‌م ژێرده‌ریاییه‌ به‌كارده‌هێنن خۆیان دروستى ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌یكڕن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ له‌ حاڵه‌تى شكانیدا بۆ چاككردنه‌وه‌ى په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر ئه‌و وڵاته‌ى كه‌ لێیان كڕیوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌م دروستى ده‌كه‌ین و هه‌میش نۆژه‌نى ده‌كه‌ینه‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ :"ئه‌م جۆره‌ ژێرده‌ریاییه‌ پێیده‌وترێت ژێرده‌ریایى قورس".

حسێن خانزادى جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، ئێران چه‌ندین جۆر ژێرده‌ریاى ترى هه‌یه‌ و ئاشكرایكردووه‌ :"باشترین نمونه‌ى ئه‌م جۆره‌ ژێرده‌یارییانه‌ بریتیه‌ له‌ ژێرده‌ریاییه‌كانى فاتح، غه‌دیر و تارق".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure