وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌خنه‌ له‌ تویتەر ده‌گرێت

هەواڵ / جیهان :: 18/09/2018‌ :: 250‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، ره‌خنه‌ له‌ تویتەر ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "بۆ  تویتەر هه‌ژماری تایبه‌تی ئێرانییه‌ راسته‌قینه‌كان به‌ ناوی ئاژاوه‌گێری و خه‌ڵه‌تاندن داده‌خات، به‌ڵام ئه‌و  هه‌ژمارانه‌ داناخات كه‌ تیایاندا دژ به‌ تاران و هه‌وڵ بۆ ئاژاوه‌گێڕی له‌ ئێراندا پڕوپاگه‌نده‌ ده‌كرێت".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ توێتێكدا بۆ جه‌ك دورسی، به‌ڕێوه‌به‌ری تویتەر ده‌نووسێت: "سڵاو جه‌ك، هه‌ژماری تایبه‌تی ئێرانییه‌ راسته‌قینه‌كان و له‌وانه‌ پێشكه‌شكارانی تیڤی و قوتابیانی زانكۆ به‌ گومانی دانانی كاریگه‌ریی و ریكلامی سیاسی بۆ ئێران داده‌خات، به‌ڵام بۆچی پێگه‌ ناڕاسته‌قینه‌كان كه‌ له‌ ئه‌مریكاوه‌ سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ و سه‌رقاڵی گه‌وره‌كردنی پروپاگه‌نده‌ی گۆڕینی حكومه‌تی ئێرانن، چالاكن و رێگرییان لێناكرێت؟".

له‌ مانگی رابردوودا هه‌ر دوو تۆڕی تویتەر و فه‌یسبووك رایانگه‌یاند: ده‌یان هه‌ژماری  تایبه‌ت به‌ ئێران و روسیایان داخستووه‌ كه‌ ناڕاسته‌قینه‌ و خه‌ڵه‌تێنه‌ر بوون.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure