واشنتن باڵیۆزى فەڵه‌ستین و خانه‌واده‌كه‌ى دەرکرد

هەواڵ / جیهان :: 17/09/2018‌ :: 183‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
رێكخراوى رزگاریخوازی  فه‌ڵه‌ستینى رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مریكا رێگەى نه‌دا مۆرى نیشته‌جێبوون بدرێت به‌  خانه‌واده‌ى حوسام جومبوڵات كه‌ سه‌رۆكى نوسینگه‌ى نێردراوى ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ له‌ واشنتن.

  
رێکخراوەکە له‌ سه‌ر زارى حه‌نان عه‌شراوى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى جێبه‌جێكاری رێکخراوەکە، سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و بریاره‌ی ئه‌مریكاى كرد و له‌ راگەیەنراوێكدا  وتى: "په‌یڕه‌وكردنى ئه‌و شێوازه‌ له‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ى ئه‌مریكاوه‌، ئاماژه‌ به‌و كینه‌یه‌ ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر گه‌لى فه‌ڵه‌ستینى و ئافره‌ت و منداڵى بێتاوان  هه‌یانه‌".

وتیشى: "ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مریكا په‌نا بۆ جۆره‌ سزایه‌كى نوێ ده‌به‌ن له‌ڕێگەى  پێكانى خانه‌واده‌ى باڵیۆز جومبوڵات به‌ شێوازێكى نامرۆڤانه‌ى جۆراوجۆر كه‌ ئه‌مه‌ش دژى یاساى دیپلۆماسییه‌ كه‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ جیهانییه‌كان و فه‌ڵه‌ستین".

ئەوەشی وت: "ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ى دژ به‌ ئێمه‌، وایكرد كه‌ خانه‌وادى حوسام جومبوڵات،  سەعیدى کوڕی کە تەمەنی 7 ساڵە و ئه‌لماى 5 ساڵ واز له‌ قوتابخانه‌ بهێنن و ئه‌و وڵاته‌ جێبهێڵن".  

له‌ هه‌فته‌ى رابردودا واشنتن بڕیاریدا، به‌ داخستنى نوسینگه‌ى ئه‌و رێكخراوه‌،  به‌ تۆمه‌تى  ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى فه‌ڵه‌ستینى رازى نین دانوستان له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا  بكه‌ن. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure