قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌کەی رۆژهه‌لات گورچیله‌ ده‌فرۆشن

هەواڵ / جیهان :: 17/09/2018‌ :: 495‌ جار بینراوە

دواڕۆژ: ئازوو محه‌مه‌د
موجته‌با جاسێمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای شاری سه‌رپێلی زه‌هاو ده‌ڵێت: "دوای نزیكەی یه‌ك ساڵ له‌ڕووداوی بومه‌له‌رزه‌کەی سه‌رپێلی زه‌هاو و ناوچه‌ی ئه‌زگێله‌، زۆربه‌ی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوان بێ ماڵ و شوێنن و زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بۆ بنیادنانه‌وه‌ و نۆژەنكردنه‌وه‌ی ماڵ و حاڵه‌كانیان ئاماده‌ن گورچیله‌كانیان بفرۆشن کە ئه‌مه‌ ده‌ردێكی زۆر گه‌وره‌یه‌".

ئه‌م وتانه‌ی جاسێمی به‌شێك بوو له‌ لێدوانه‌كه‌ی بۆ ئاژانسی ئیلنای ئێرانی و له‌ به‌شێكی دیكه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاری سه‌رپێلی زه‌هاو ده‌ڵێت: "بارودۆخی ده‌روونی و ئابوری هاووڵاتیانی سه‌رپێڵی زه‌هاو ناله‌باره‌، به‌ تایبه‌تیش به‌هۆی ئه‌وەی كه‌ ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ درێژه‌یان هه‌یه‌".

هەروەها به‌هۆی گرانیی و بارودۆخی ناله‌باری ئابوری، زۆربه‌ی خانووه‌كان نیوه‌ته‌واو به‌جێماون و دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یە بۆ ته‌واوكردنیان گورچیله‌ ده‌فرۆشن.

ئێستاش كه‌ كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی قوتابخانه‌یه‌، زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان وێرانن و نۆژه‌ن نه‌كراونه‌تەوه‌ و قوتابیان له‌ كابینەدا دەخوێنن.

ئه‌و بومه‌له‌رزه‌ 7.3 پلە رێخته‌رییه‌ كه‌ له‌ 12ی  تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2017  له‌ پارێزگای كرماشان له‌ڕۆژهه‌لاتی كوردستان روویدا، یه‌كێك له‌ بەهێزترین بوومه‌له‌رزه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو بوو كه‌ به‌هۆیه‌وە نزیك به‌ 100 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا، نزیك به‌ 10  هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون و 70 هه‌زار كه‌سیش بێ ماڵ و حاڵ بوون.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure