پارتى ره‌تیده‌كاته‌وه‌ پۆستى سه‌رۆك كۆمار بداته‌ یه‌كێتى

هەواڵ / کوردستان :: 17/09/2018‌ :: 1785‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ 16ی ئەیلولی نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و یه‌كێتى هه‌ردوولا رێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار و پارتى داواى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى كردووه‌.


له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێ شه‌وی نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و یه‌كێتى له‌ ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ هه‌ولێر، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: پارتى دیموكراتى كوردستان ره‌تیكردۆته‌وه‌ ئه‌و پۆسته‌ بداته‌ یه‌كێتى و داوایان كردووه‌ خۆیان كه‌سێك كاندید بكه‌ن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: پارتى به‌ یه‌كێتى راگه‌یاندووه‌ هه‌ردوولا ده‌توانن به‌ هاوبه‌شى له‌سه‌ر كاندیدى پارتى رێكبكه‌ون، له‌به‌رامبه‌ردا  یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان چه‌ند پۆستێكى دیكه‌ وه‌رگرێت له‌سه‌ر ئاستى عێراق له‌ نێویشیاندا پۆستى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ و دارایى.

وتیشى: "پارتى ناوى هیچ كاندیدێکى نه‌هێناوه‌ و یه‌كێتییش دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى وه‌ڵامى داواكه‌ى پارتى ده‌داته‌وه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure