ئه‌مریكا جارێكی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌و لایه‌نانه‌ ده‌كات کە هاوكاری ئێران ده‌كه‌ن

هەواڵ / جیهان :: 17/09/2018‌ :: 790‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جارێكی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌و وڵات و لایه‌نانه‌ ده‌كات کە هاوكاری ئابوری ئێران ده‌كه‌ن.

سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی ئەیلولی 2018 مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وەی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تی: "له‌ 4ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌ یاسای نوێ دژ به‌و وڵات و لایه‌نانه‌ پەسەند دەبێت کە له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێراندا هاوكاری ئابوری دەكه‌ن".

هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی: "هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ژمارەیەكی زۆر له‌ وڵاتانی جیهان له‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ ئێران كشاونه‌ته‌وه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure