ته‌ندروستى جیهانى ناوی ئەو وڵاتانه‌ ئاشکراده‌كات کە دانیشتوانەکەی کەم دەجوڵێن

هەواڵ / جیهان :: 17/09/2018‌ :: 960‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌پێى ڕاپۆرتێكى نوێ كه‌ له‌ رێكخراوى  ته‌ندروستى جیهانیه‌وه‌ ده‌رچووه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ چوار كه‌سدا یه‌كێكیان ناتوانن ڕاهێنان یان جووڵە به‌پێی پێویست ئه‌نجامبده‌ن.

له‌ ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ سه‌ر 168 وڵات  كرا، ده‌ركه‌وت:  كه‌  وڵاتى  كوێت  له‌ پێش  وڵاتانی  جیهانه‌وه‌ دێت كه‌  كه‌مترین چالاكى وه‌رزشى  ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵام  وڵاتى ئۆگه‌ندا پێشه‌نگى وڵاتانى تره‌ له‌ ڕووى چالاكی جەستەییەوە.

له‌ وڵاته‌ پێشه‌وتوه‌كاندا، به‌ هه‌مانشێوه‌ ئه‌مریكا له‌ پله‌ى 143 دێت، بریتانیا له‌ پله‌ى 123 و ئوسترالیا له‌ پله‌ى 97دایە و تاقیكردنه‌وكان ئاماژه‌ به‌ ژماره‌ى پێوانه‌یی ده‌كه‌ن له‌ زیادبوونى ژماره‌ى كه‌سه‌ سسته‌كان كه‌ چالاكى و جوڵه‌یان كه‌مه‌.

به‌پێ زانیارییەکانی رێكخراوى  ته‌ندروستى  جیهانى،  نیوه‌ى  هاووڵاتیانى  هه‌ریه‌ك له‌ كوێت، عێراق  و سعودیه‌، به‌پێی پێویست راهێنان  ناكه‌ن، له‌  ئۆگه‌نداش 5.5%ی هاووڵاتیانى ئه‌و وڵاته‌ چالاك نین.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure