ئێران: كونتڕۆڵی گه‌رووی هورمزمان به‌ ته‌واوی له‌ده‌ستدایه‌

هەواڵ / جیهان :: 17/09/2018‌ :: 1180‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران رایده‌گه‌یەنێت: كۆنتڕۆڵی گه‌رووی هورمز و كه‌نداوی عه‌ره‌بمان به‌ ته‌واوی له‌ ده‌ستدایه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی ئه‌یلول،  عه‌لی ره‌زا ته‌نگسیری، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ كۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كونتڕۆڵی ته‌واوی كه‌نداوی فارس له‌ ده‌ست هێزی ده‌ریایی سوپا و كونتڕۆڵی كه‌نداوی عه‌ممانیش له‌ كونتڕۆڵی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێراندایه‌.

فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی  سوپا ده‌شڵێت: "به‌ دراوسێ موسڵمانه‌كانمان ده‌ڵێین، ئێمه‌ هه‌موو كات ده‌ستی برایه‌تی و هاوكاریمان بۆ درێژكردوون و وتوومانه‌ كه‌نداوی عه‌ره‌ب ماڵ و نیشتمانی ئێمه‌یه‌ و بۆ خۆمان توانامان هه‌یه‌ به‌ باشی پارێزگاری لێبكه‌ین و هیچ پێویستمان به‌ هێزی بێگانه‌ و به‌ تایبه‌تیش ئه‌مریكا نییه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا بوونی هه‌بێت".

ته‌نگسیری زیادیشی ده‌كات: كه‌نداوی عه‌ره‌ب 250 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یە و كه‌نداوێكی داخراوه‌ و كاتێك كه‌شتیگه‌لى سه‌ربازیی دێنه‌ ناوچه‌كه‌وه‌ ده‌بنه‌ هۆی كێشه‌ و به‌ تایبه‌ت كێشه‌ی ژینگه‌یی، له‌ڕاستیدا بوونی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ كه‌نداو، فێڵی دوژمنه‌ بۆ بوون له‌ ناوچه‌كه‌دا و كڕین و فرۆشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure