ئه‌مڕۆ ئه‌م شوێنانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

هەواڵ / کوردستان :: 17/09/2018‌ :: 23617‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی ئه‌یلول مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تێك و ئه‌نجومه‌نێك دابه‌شبكرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ خه‌زێنه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كه‌ نه‌یوست ناوی ئاشكرا بكات به‌ دواڕۆژی وت: "بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی ئه‌یلول مووچه‌ی مانگی حوزەیرانی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌ش بكرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: "هێشتا دیار نییه‌ رۆژانی دواتر فه‌رمانبه‌رانی كام وه‌زاره‌ت مووچه‌ وه‌رده‌گرن، به‌وپێیه‌ی رۆژانه‌ له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ خه‌زێنه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌ له‌و شوێنانه‌ی مووچه‌یان پێده‌درێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure