دواى شه‌هیدكردنى 4 كه‌س
پۆلیس لەگوندە كوردنشینەکانی خانه‌قین بڵاوه‌یان پێده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 17/09/2018‌ :: 872‌ جار بینراوە
وێنه‌كه‌ گوندى مه‌ردانه‌ له‌ سنورى خانه‌قین به‌هۆى په‌لاماره‌ تیرۆریستیه‌كانه‌وه‌ دانیشتوانه‌ كورده‌كه‌ى ئاواره‌بوون و چۆڵیانكردووه‌

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
دواى شه‌هیدكردنى چوار پێشمه‌رگه‌ و هاوڵاتى، به‌ مه‌به‌ستى دابینكردنى ئارامى بۆ گونده‌ كوردنشینەکانی ده‌وروبه‌رى خانه‌قین، هێزه‌كانى پۆلیسى خۆجێی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك گونددا بڵاوه‌یان پێكراوه‌. 


عه‌قید دیار شه‌كه‌وت، به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى خانه‌قین به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستى رێگریكردن له‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییانه‌ى ده‌كرێته‌ سه‌ر هاوڵاتیانى كورد له‌ گونده‌ كوردییه‌كان، ژماره‌یه‌كى زۆر پۆلیسیان بڵاوپێكرده‌وه‌ و له‌ شه‌واندا پاسه‌وانى سنووره‌كه‌ ده‌كه‌ن و هاوكات بۆسە داده‌نێن. 

وتیشى: داواكارین له‌ هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌ هاوكارى هێزه‌كانیان بكه‌ن له‌ كاتى بوونى گومان و بینینى هه‌ر گروپێكى چه‌كدار ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن رووبه‌ڕویان ببنه‌وه‌ و ده‌ستگیریان بكه‌ن. 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: بڵاوه‌پێكردنى ئه‌و هێزانه‌، به‌شێكى په‌یوه‌ندى به‌تاوانه‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژى رابردووى گوندى یوسف به‌گه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ گروپێكى چه‌كدار چوار پێشمه‌رگه‌ و هاوڵاتیان ڕفاند و دواتر به‌ شێوه‌یه‌كى دڕه‌ندانه‌ له‌ لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه‌ شه‌هیدکران. 

عه‌قید دیار شه‌كه‌وت باسى له‌وه‌شكرد: هاوكات به‌هۆى به‌رێوه‌چوونى مه‌راسیمى عاشورا له‌ ناو شارۆچكه‌ى قه‌زاى خانه‌قین هه‌موو هێزه‌كانیان له‌ ئه‌ركدان بۆ پاراستنى به‌شداربوانى مه‌راسیمه‌كه‌و دابینكردنى ئارامى بۆ هاوڵاتیان. 




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure