لادانی بەرپرسە کوردەکانی تەندروستی کەرکوک چوە بواری جێبەجێکردنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 16/09/2018‌ :: 843‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
گۆڕانکارییەکانی تەندروستی کەرکوک چووە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای ئەوەی مانگی رابردوو پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تى کەرکوک بەنوسراوێک داوایکرد: سێ بەرپرسی کورد لەفەرمانگەی تەندروستی کەرکوک لەپۆستەکانیان لاببرێن و لەجێگەکانیان کەسانی به‌ڕه‌گه‌ز عەرەب دابنرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی ئەیلولی 2018، کەریم وەلی، بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوک فەرمانێکی کارگێڕی بەژمارەی 5864  دەرکردوە تیایدا بڕیاریدا: سێ بەرپرسی کورد لەپۆستەکانیان لاببرێن و ناوی سێ کەسی دەستنیشانکردوە بۆ ئەوەی شوێنەکانیان پڕبکەنەوە.

بەپێی نەسراوەکە بەرپرسە کوردەکان کە لەپۆستەکانیان لادراون بریتین: لە شاسوار عەلی محەمەد، بەرپرسی بەشی کاروباری هونەری، هیوا عومەر، بەرپرسی بەشی راهێنان و یاسر یوسف، بەشی وردبینی.

لەنوسراوەکەدا بەڕێوەبەری تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە کە گۆڕانکارییەکان پاڵپشتن بەفەرمانێکی پارێزگاری کاتی کەرکوک کە لە 28ی ئابی 2018 ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکەی کردوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure