دواڕۆژ
دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراقی محه‌مه‌د حه‌لبوسی وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مان دیاری كرد، تا ئێستا كه‌سێك بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان نه‌كراوه، كه زۆر گرنگه له به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و سیاسه‌تى گشتى و سه‌رۆكایه‌تى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق.
به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت، "له ساڵى 2005 به‌دواوه وه‌ك عورفێك پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پێكهاته شیعه‌كان بووه، پێكهاته‌ى سوننه‌كانیش سه‌رۆكى په‌رله‌مانیان پێدراوه، پشكى كوردیش سهركۆمار بووه".
رۆژنامه‌كه نوسیویهتى "له چه‌ند رۆژى رابردوودا چه‌ندین ناو بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران بڵاوكرایه‌وه و كێبڕكێ ئه‌وه‌یان ده‌كرد، له‌وانه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌روك وه‌زیران، هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، فالح فه‌یاز راوێژكاری ئاسایشى نیشتیمانى عێراق".
شه‌رقولئه‌وسه‌ت نوسیویهتى حیده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران له دواى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد، كه ده‌رفه‌تی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران لاوازه، كاتێك وتى مه‌به‌ستى نیه "ده‌ست بهكورسى و پۆسته‌كه‌یه‌وه بگرێت،" ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئامۆژگارییه‌كانى سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌ع كه وتى، "ده‌موچاوه كۆنه‌كان مه‌هێننه‌وه".
سه‌ره‌ڕاى ناسه‌قامگیرى هه‌ڵوێسته‌كان و گۆڕ‌انى به چركه‌سات و ده‌رهاویشته سیاسییه‌كان ناوى نوێ بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ركه‌وتووە، وه‌ك عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌زیرى نه‌وتى پێشوو و عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى كه چه‌ندین پۆستى وه‌زارى له حكومه‌تدا وه‌رگرتووه، مسته‌فا كازمى به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگرى پێشووى عێراق .
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ «شه‌رقولئه‌وسه‌ت» دواوه و نه‌یویستوه ناوى بهێنرێت وتویهتى عادل عه‌بدلمه‌هدی هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ى تێدا به‌دى ده‌كرێت، كه سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه عێراقی و هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پاڵپشتی ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندیشى له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه زۆر باشه، له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانه، له ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامیش وازیهێناوه، په‌یوه‌ندی به ره‌وتى حیكمهشهوه نه‌ماوه و هاوپه‌یمانی فه‌تحیش پشتگیرى ده‌كه‌ن.
عادل عه‌بدولمه‌هدى، ساڵى 2010 جێگرى سهركۆمار بووه، پاشان ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، ساڵى 2014 پۆستى وه‌زیرى نه‌وتى پێدراوه، دواتر ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، تاكه سیاسه‌تمه‌داره كه دووجار له پۆستى باڵاى ناو حكومه‌ت ده‌ست له‌كاركێشابێته‌وه،.