سلێمانى: كێشه‌ بۆ دابه‌شكردنى نه‌وت دروستده‌بێت

هەواڵ / کوردستان :: 16/09/2018‌ :: 2095‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆى گرفتێكى پاڵاوگه‌كانى بازیان و كه‌ركوك، ژمارەی ناردنى تانكه‌رى نه‌وت بۆ سلێمانى كه‌میكردووه‌، به‌ڵام دابه‌شكردن به‌رده‌وامه‌.


محه‌مه‌د حه‌سیب، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى، به‌ دواڕۆژى وت: "وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ هاویندا زیاتر گاز به‌رهه‌مده‌هێنێت، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه‌ رۆژانه‌ حه‌وت تانكه‌ر بۆ پارێزگاكانى هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانى بنێرن".
 
وتیشى: "ئێستا كێشه‌یه‌كمان بۆ دروستبووه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ کە به‌هۆى كێشه‌ى نێوان پاڵاوگه‌ى بازیان و كه‌ركوك، سێ تانكه‌ریان له‌ پشكى ئێمه‌ بڕیوه‌، چونكه‌ پاڵاوگه‌ى بازیان رۆژانه‌ چوار ته‌نكه‌ر ده‌دات به‌ كه‌ركوك، به‌ڵام بۆ هاووڵاتیان به‌كارنایه‌ت، پاڵاوگه‌ى كه‌ركوك به‌ڵێنیداوه‌ نه‌وتى هاووڵاتیانمان بۆ بنێرێت، رۆژانه‌ چوار ته‌نكه‌رمان بۆ دێت و به‌رده‌وامه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: دابه‌شكردنى نه‌وتمان له‌ مه‌ڵبه‌ندى پێنج ته‌واوكردووه‌ و ده‌ستمان كردووه‌ به‌ دابه‌شكردن له‌ مه‌ڵبه‌ندى شه‌ش، له‌و بڕه‌ش كه‌ خه‌زنمان كردووه‌ ده‌ینێرین بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌گه‌ر گرفته‌كه‌شمان چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ گه‌رمیانیش نه‌وت ده‌نێرین".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure