دواین نرخى دۆلار و تمه‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 16/09/2018‌ :: 3673‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ی ئه‌یلولی 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار و  تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار به‌جێگیرى مانه‌وه‌ى گۆڕانكارى ئه‌وتۆیان به‌سه‌ردا نه‌هات.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ داخستنى بازاڕدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار وه‌ك كردنه‌وه‌ى بازاڕ بوو، 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 225 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا به‌ هه‌مان نرخ بوو.

سه‌باره‌ت به‌به‌هاى تمه‌ن وتى: "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار كه‌مێك به‌رز و نرمى كرد، دۆلارێك به‌ 13550 تمه‌ن، لەکاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا بوو".

به‌هاى به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ بازاڕه‌كانى تاران دابه‌زینێكى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و دۆلارێك به‌ 14400 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 121 هەزار و 225 دینار بوو.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 121 هەزار و 225 دینار بوو

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار 1.350.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.350.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.390.000 تمه‌ن.
- به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 617 لیره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure