ئیسرائیل فڕۆكه‌یه‌كى ئێرانى له‌ دیمه‌شق تێکدەشکێنێت

هەواڵ / جیهان :: 16/09/2018‌ :: 175‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌پێى میدیاكان ئیسرائیل فڕۆكه‌یه‌كى گواستنه‌وه‌ى ئێرانى له‌ جۆرى بۆینگ تێكشكاندووه‌، به‌ چه‌ند كاتژمێرێك پاش نیشتنه‌وه‌ى له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى دیمه‌شقى نێوده‌وڵه‌تى.


كه‌ناڵى عیبرى دووه‌م، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ى ئه‌یلول رایگه‌یاند: ئه‌و بۆردومانه‌ ئاسمانیه‌ى كۆگاى چه‌كى له‌ عه‌مبارى فڕۆكه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى دیمه‌شقى كرده‌ ئامانج، وه‌رشه‌ و كۆگایه‌كى تایبه‌ت به‌ چاككردنه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌ دروشمى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆمپانیاى گواستنه‌وه‌ى جیهانى DHL داپۆشراوه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ وێنه‌ى مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌.

به‌پێى كه‌ناڵه‌كه‌، بۆردومانه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆى ته‌قاندنه‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى ئێرانى كه‌ بڕیاربووه‌ ئه‌و چه‌كه‌ى هه‌ڵیگرتووه‌ بۆ دیمه‌شق بدرێته‌ رژێمى سوریا یان میلیشیا چه‌كداره‌كانى نزیك له‌ ئێران.

ئێواره‌ى شه‌ممه‌ ئاژانسى هه‌واڵى سوریا (سانا) رایگه‌یاند: دوێنێ فڕۆكه‌خانه‌ى دیمه‌شق له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ بۆردومانكراوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure