ناكۆكى ده‌كه‌وێته‌ نێوان وه‌زیرى ئێستا و پێشووى ئه‌مریكا

هەواڵ / جیهان :: 17/09/2018‌ :: 330‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: دیدار و گفتوگۆكانى جۆن كیرى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بابه‌تێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌، ده‌شڵێت: "پێچه‌وانه‌ى سیاسه‌ته‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا-یه‌".

هه‌فته‌ى پێشوو جۆن كیرى، وه‌زیرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران چاویان به‌ یه‌كترى كه‌وت و دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستى توندى ئیداره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مریكا لێكه‌وته‌وه‌.

به‌پێى راپۆرتێكى ئاژانسى هه‌واڵى بى بى سى كه‌ له‌سه‌ر زارى مایك پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئەمریکاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌: ئه‌و وه‌زیرە هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى له‌باره‌ى ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ى هه‌ردوو وه‌زیره‌كه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندوه‌ : "دیدار و گفتوگۆكانى كیرى بابه‌تێكى چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو و به‌پێچه‌وانه‌ى ته‌واوى سیاسه‌ته‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكایه‌".

له‌ به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیرى پێشوى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌: "ئه‌و هێرشانه‌ى مایك پۆمپیۆ ده‌یانكاته‌ سه‌رى، یارى سیاسین، ئه‌و ته‌واوى ورده‌كارى دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ به‌ پۆمپیۆ گه‌یاندووه‌، هیچ شتێكى نهێنى له‌ ئارادا نیه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure