دواڕۆژ هۆكارى نه‌كردنه‌وه‌ى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانى سلێمانى-ئه‌ڵمانیا ئاشكراده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 16/09/2018‌ :: 992‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ئاشكرایده‌كات، توركیا رێگره‌ له‌وه‌ى گه‌شتى ئاسمانى له‌نێوان سلێمانى-ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێبكاته‌وه‌.


تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، به‌دواڕۆژى وت: "له‌ئێستادا سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى كراونه‌ته‌وه‌، ته‌نیا گه‌شتمان بۆ توركیا و ئه‌ڵمانیا نییە".

وتیشى: "توركیا رێگرە له‌وه‌ى گه‌شت له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانییه‌وه‌ بكرێت بۆ ئه‌ڵمانیا، چونكه‌ له‌ رابردوودا گه‌شته‌كان به‌ ئاسمانى توركیادا ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا رێگه‌ نادات ئه‌و گه‌شتانه‌ له‌ئاسمانى وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ بكرێن".

تاهیر عه‌بدوڵا، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئاسمانى تر بۆ گه‌شتى هاوڵاتیان به‌كاربهێنین تا بچنه‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌وا تێچووی زۆر گران ده‌وه‌ستێت له‌سه‌ر هاوڵاتیان، بۆیه‌ ئێمه‌ش نامانه‌وێت ئه‌و بارگرانییه‌ بۆ هاوڵاتیان دروست بكه‌ین".

جه‌ختیشى كرده‌وه‌ "تائێستا توركیا بڕیارى نه‌داوه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانى نێوان وڵاته‌كه‌یى و سلێمانى ده‌ستپێبكاته‌وه‌ و به‌رده‌وامه‌ له‌ رێگرى گه‌شتى سلێمانى بۆ ئه‌ڵمانیا و به‌پێچه‌وانه‌وه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure