ئەڵمانیا بەنیازە بۆ ماوەیەكی درێژ لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست بمێنێتەوە

هەواڵ / جیهان :: 16/09/2018‌ :: 201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند: بەدووری نازانن هێزەكانی سوپای ئەڵمانیا بۆ ماوەیەكی درێژ و هەمیشەیی لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست بمێننەوە.

ئۆرزۆلا ڤۆندێرلاین ئەم قسانەی لەمیانی سەردانێكیدا بوو بۆ بنكەیەكی ئاسمانی لەئوردون كە نزیكەی 300 سەربازی ئەڵمانی تێیدا ئەرك دەبینن.

هەر لەو بنكە سەربازییە، چەندین جۆر فڕۆكەی جەنگیی هەن كە تۆرنادۆ و فڕۆكەی گەڕانن و لەچوارچێوەی هاوپەیمانی جیهانی دژی داعش لەعێراق و سوریا ئەرك دەبینن.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەوەڵامی پرسیارێكدا ئەوەی ئاشكرا كرد، بەدووری نازانن هێزەكانیان بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ و بەهەمیشەیی لەناوچەكە بهێڵنەوە و بەشێوەیەكی یەكجاریی جێگیریان بكەن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure