عێراق ره‌سمى فیزاى گه‌شتیارانى ئێران به‌ ریاڵى ئێرانى وه‌رده‌گرێت

هەواڵ / ئابوری :: 15/09/2018‌ :: 2312‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌میندارى گشتى زیاره‌تكارى چله‌ى ئێرانى بۆ عێراق ره‌تیكرده‌وه‌، لایه‌نى عێراق فیزاى هاتنى بۆ زیاره‌تكارانى ئێران هه‌ڵگرێت. 


شهریار حه‌یده‌رى، ئه‌میندارى گشتى گه‌شتیارانى چله‌ى ئێران بۆ عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ى ئه‌یلول به‌ میدیاكانى ئێرانى راگه‌یاندوه‌، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دراوى بیانى تێچووى گه‌شته‌كان بۆ عێراق زیادیكردوه‌، هیچ ئه‌گه‌رێكیش نیه‌ لایه‌نى عێراقى  فیزاى هاتن هه‌ڵبگرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ گه‌شتیاران پێشوه‌خت بۆ زیاره‌تى چله‌ فیزا وه‌ربگرن.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، كه‌ ره‌سمى وه‌رگرتنى فیزا به‌ ریاڵى ئێرانى ده‌بێت، به‌ دینار یان یۆرۆ ده‌شێنرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى قه‌ده‌غه‌كردنى دۆلار له‌ مامه‌ڵه‌ى بازرگانى نێوان هه‌ردوو وڵات. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە