هه‌ڵبژاردنى جێگرى دووه‌مى په‌رله‌مان بۆ‌ دانیشتنى سبه‌ینێ هه‌ڵگیرا

هەواڵ / عێراق :: 15/09/2018‌ :: 637‌ جار بینراوە

تاگ :: پەرلەمان

دواڕۆژ
دواى ئه‌وه‌ى بۆ دیاریكردنى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هه‌ڵبژاردن بۆ سێ كاندیدى كورد كرا، هیچ كاندیدێك (نیوه‌ى +1)ى ده‌نگى په‌رله‌مانتارانى به‌ده‌ستنه‌هێنا، سه‌رۆكى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ى به‌كراوه‌یى بۆ سبه‌ینێ كاتژمێر 1:00ى نیوه‌ڕۆ هێشته‌وه‌.

ئه‌ڵماس فازڵ په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى به‌دواڕۆژى راگه‌یاند :دانیشتنه‌كه‌ و خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، بۆ سبه‌ینێى كاتژمێر 1:00 به‌كراوه‌یى هێشته‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتیشى" :هۆكاره‌كه‌ى ماندووبوونى په‌رله‌مانتارانه‌ كه‌ خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌نه‌چوو، چونكه‌ په‌رله‌مانتاران له‌ كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە