دوو کاندیدی ھاوپەیمانیی بەشداری ھەڵبژاردن دەكه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 15/09/2018‌ :: 1905‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی
دوو کاندیدی لیستەکەی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە سنوری پارێزگای دھۆک، بریاریاندا بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن، کە پێشتر سەرۆکی ئەو حزبە بریاریدابوو بەشداری لە ھەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمان نه‌کەن .


خەتاب عمر، پارێزەر و رۆژنامەوان، کاندیدی لیستی ١٧٢ی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە پارێزگای دھۆک بە دواڕۆژی راگەیاند: من بەشداردەبم لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، ھیچ جارێک نەچوومەتە ژێر دەستی ھیچ کەسێک و کەسیش لە ژێر دەستی خۆم دانانێم.

وتیشی: "بەبێ پرسیار و راوێژی ئێمە ھاوپەیمانی بریاری بایکوتی ھەڵبژاردن داوە و خۆم پابه‌ندى بریارێک نابم، كه‌ بەبێ من دەركراوە، ئەگەر لە کۆمسیوندا کێشە نەبێت بەشدار دەبم".

خەتاب ئاماژەى بەوەشکرد: "بەھیوام لە بەرامبەر تاکڕەوی و ئەو ھێزو ئومێدەی دروستبووە، من شایستەی متمانەی خۆیان ببینن و تا بیسەلمێنن تاکڕەوی و بەرژەوەندی بە ھیچ ئامانجێک ناگەن، داوا لە بەرھەم ساڵح دەکەم قەرزەکەی من بداتەوە، کە چەند ملیونێکن بۆ ئەوەی لە بانگەشەی خۆم خەرج بکەم" .

لەلایەکی ترەوە، نیھاد عەزیز ھەرکی، کاندیدی ھاوپەیمانی لە قەزای ئاکرێ بە دواڕۆژی راگەیاند: "من ١٠ ساڵ پێشمەرگەی زێرەڤانیم لە بەشی ھەندەسە، مانگێک لەمەوبەر وازمھێنا و خۆم کاندیکرد لەسەر لیستی ھاوپەیمانی بۆ دیمۆکراسی و دادپەروەری".

وتیشی: "ھۆکاری بەشداربوونم لە ھەڵبژاردن ئەوەیە کە راوێژ بە کاندید و ئەندامانی ئەنجومەنی دامەزرێنەران و ئەنجومەنی بەرێوەبردنی ھاوپەیمانی نەکردووە لەسەر بایکوت و بەشدارنەکردنییان لە ھەڵبژاردن بریارێکی تاک لایەنە" .

ئاماژە بەوەشکرد: "بۆچی لە ئێستادا ھاوپەیمانی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو ھێزو لایەنانە ئەنجامدەدات کەچی پێشتر تومەتباردەکران لەسەر خرۆقات و تەزویر و دزینی دەنگەکانمان لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق".

باسی لەوەشکرد، ھاوپەیمانی بەرەوکوێ، نە ھاودید، نەکاندیک و ئەندامانی ئەنجومەنی بەرێوەبردن و دامەراندن کەس نازانیت تەنیا کەسێک نەبێت ئەویش دکتور بەرھەمە .

راشیگەیاند: " ئامانجم لە بەشداریکردنم لە ھەڵبژاردن ئەوە ورەی ھاودیدەکانی ھاوپەیمانی بەرەو روخان و بێ ھیوای دەچوون، پێشمەرگە (نیھاد عەزیز ھەرکی)تاکە کەس بوومە ئەو بریارەمداوە و لە چەند رۆژی داھاتوو ھەنگاوی گەورەتر لە کاندیدبوون و بەشداربوون لە ھەڵبژاردن دەنێین".

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دکتور بەرھەم ساڵح، سەرۆکی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی جێگیری سەرۆکی پارتی راگەیاندبوو، ئەوان بەشداری ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ناکەن .




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure