دوو کوڕی سەرۆکی وڵاتێک ده‌ستگیركران

هەواڵ / جیهان :: 15/09/2018‌ :: 573‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دادگاى باڵاى میسر بڕیاریدا به‌ ده‌ستگیركردنى هه‌ریه‌ك له‌ عه‌لا و جه‌مال هه‌ردوو كوڕه‌كانى حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى پێشووى میسر و 3 كه‌سى دیكه‌، به‌تۆمه‌تى یاریكردن به‌ بۆرسه‌ى میسر.


كه‌ناڵى "سكاى نیوز"ى عه‌ره‌بى، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ى ئه‌یلول بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، دادگاى تاوانه‌كانى قاهیره‌، به‌تۆمه‌تى یاریكردن به‌ بۆرسه‌ى میسر بڕیاریدا به‌ ده‌ستگیركردنى عه‌لا و جه‌مال موباره‌ك و حه‌سه‌ن هه‌یكه‌ل كوڕى نوسه‌رى كۆچكردوو محه‌مه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یكه‌ل و ئه‌حمه‌د فه‌تحى و یاسر مه‌یلوانى و دانیشتنه‌كه‌شى بۆ  20ى تشرینى یه‌كه‌م دواخست.

بڕیارى ده‌ستگیركردنى ئه‌و تاوانبارانه‌ له‌كاتێدایه‌ كه‌ پێش 3 ساڵ ده‌ستگیركرابوون و ئازادكران، كه‌ تۆمه‌تباربوون به‌ده‌ستهێنانى دوو ملیار جنیه له‌ بۆرسه‌ى میسر.

دادگاى میسر له‌ ئایارى 2015 سزاى 3 ساڵ زیندانى سه‌پاند به‌ سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ عه‌لا و جه‌مال حوسنى موباره‌كى باوكیان به‌تۆمه‌تى ده‌ستبه‌سه‌رگتنى سامانى گشتى له‌ كۆشكى كۆمارى. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure