لە گەرمیان په‌یمانگاى هیواى نابیستان ده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 16/09/2018‌ :: 141‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى بڕیاریدا به‌ دامه‌زراندنى په‌یمانگانى هیواى نابیستان له‌ گه‌رمیان بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ى كێشه‌ى بیستن و قسه‌كردنیان هه‌یه‌ و په‌یمانگاكه‌ له‌ كه‌لار و كفرى لقى لێده‌كرێته‌وه‌. 

ده‌رون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: دواى چه‌ندین داواكارى بۆ كردنه‌وه‌ى په‌یمانگاى هیواى نابیستان بۆ گه‌رمیان، كه‌ له‌ ناوچه‌كانى دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی هه‌یه‌، وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕه‌زامه‌ندى نیشانداوه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌یمانگایه‌ له‌ گه‌رمیان. 

وتیشى: "له‌ سنوورى گه‌رمیان له‌ كه‌لار و كفرى 90 قوتابى هه‌یه‌، كه‌ تواناى قسه‌كردن یان بیستنیان نییه‌ و له‌مساڵدا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى خوێندن، له‌ په‌یمانگاى هیواى نابیستان كه‌ له‌ كه‌لار و كفرى لقى لێده‌كرێته‌وه‌ ناونووسین تۆمار ده‌كرێن و قوتابییه‌كانى پێشووش كه‌ له‌ خوێندنگه‌یه‌كى خۆبه‌خش بوون ده‌گوازرێنه‌وه‌ سه‌ر په‌یمانگاكه‌یان". 

ده‌روون عومه‌ر، سوپاسی مامۆستا ره‌حیم  محه‌ممه‌دی كرد كه‌ ساڵانێكه‌ به‌ شێوازى خۆبه‌خش خزمه‌تى به‌ نابیستانى سنوورى كه‌لار كردووه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییانه‌ى هاوكارییان كردوون. هاوكات داواى له‌ هاووڵاتیان كرد ئه‌وانه‌ى منداڵى له‌و جۆره‌یان هه‌یه‌ له‌ ناو بیناى به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ناویان تۆمار بكه‌ن. 

له‌ كه‌لار له‌ ساڵى 2012ه‌وه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستایه‌كى خۆبه‌خشه‌وه‌ به‌ هاوكارى چه‌ند لایه‌نێك خانوویه‌ك دابینكراوه‌ بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ى كه‌ نابیستن و تواناى قسه‌یان نییه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure