یەكێـتی و پارتی پرسی سەرۆك كۆمار لەنێوان خۆیاندا یەكلادەكەنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 15/09/2018‌ :: 1217‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كەمال
ئێوارەی ئەمڕۆ لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەشاری هەولێر، هەریەك لە یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەیەكیان دەستپێكردووە بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستەكانی بەغدا، لەناویاندا پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

 

سەعدی پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەدواڕۆژی راگەیاند: لەدوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی حزبەکەیان لەسەر پێكهێنانی حكومەتی عێراق و پۆستەكان، بڕیار دراوە ئەو دەستەیەی پرسی پۆستەكانی بەغدا یەكلا دەكاتەوە لەنێوان پارتی و یەكێتی، ئێوارەی ئەمڕۆ كۆببنەوە.

 

وتیشی: "دەستەیەكی هاوبەشمان هەیە لەگەڵ پارتی بۆ پۆستەكان و ئێستا ئەو دەستەیە لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی لەگەڵ نوێنەرەكانی پارتی لەكۆبوونەوەدان و پۆستی سەرۆك كۆمار و پۆستەكانی تر یەكلادەكرێنەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure