سەرۆك وەزیران كۆشكەكەی دەكاتە زانكۆ

هەواڵ / جیهان :: 15/09/2018‌ :: 554‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سەرۆك وەزیرانی پاكستان دەستبەرداری كۆشكەكەی خۆی دەبێت تا بكرێتە زانكۆیەك و داوێتییە كۆمپانیایەكی بیناسازی تا بەكاری پێویست هەستێت.

عومران خان بڕیاریشیداوە، هەرچی بینا و دامەزراوە حكومییەكان هەیە كە زیادەن، بكرێنە مۆزەخانە و هۆتێل و بنكەی رۆشنبیری تا بچنە خزمەتی بەرژەوەندی گشتییەوە.

ئامانجی ئەو بڕیارە حكومییە بۆ ئەوەیە تا هاووڵاتیانی پاكستان باجێكی زۆر نەدەن بۆ خزمەتی ئەو بینا حكومییانە كە خێزانی بەرپرسان تێیدا دەحەوێنەوە.

حكومەتی پاكستان لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ ئەو مەبەستە و ئەوەی پێویست بێت بكرێت.

لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، عومران خان كە نوێنەری پارتی PTIیە، بەڵێنی ئەوەیدا كە كۆشكەكەی بكاتە زانكۆیەكی بەناوبانگ و پێشكەوتوو.
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure