كۆمسیۆن پاره‌ى كارمه‌ندانى رۆژى ده‌نگدانى دیاریكرد

هەواڵ / کوردستان :: 15/09/2018‌ :: 248‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌رپرسێكى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌ كارمه‌ندانى كۆمسیۆن ده‌درێت له‌نێوان 150 هه‌زار تاوه‌كو 200 هه‌زار دینار دایه‌.


زه‌رده‌شت حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى كاڕگێرى و دارایى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ى ئه‌یلولى 2018 به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى دیاریكرد، كه‌ به‌ كارمه‌ندانى كۆمسیۆن ده‌درێت.

وتیشى: "به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ و رێكخه‌رى بنكه‌ 200 هه‌زار دینار و به‌ڕێوه‌به‌رى وێستگه‌ 175 هه‌زار دینار و كارمه‌ندانى كۆمسیۆنیش 150 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت".

پێشتر كۆمسیۆن بڕیاریدابوو كه‌ كارمه‌ندانى كۆمسیۆن ته‌نیا 120 هه‌زار دیناریان پێبدرێت، به‌ڵام دواتر گۆڕانكارى له‌ بڕیاره‌كه‌دا كرا و بڕى پاره‌كه‌ بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندان زیادكرا.

ژماره‌ى كارمه‌ندانى گرێبه‌ستى كۆمسیۆن، 42 هه‌زار كه‌سه‌ و 12 هه‌زار و 712 كارمه‌ندنى دیكه‌ش وه‌كو یه‌ده‌گ وه‌رگیراون.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure