پارتى و سوننه‌كان له‌سه‌ر دوو پۆست رێككه‌وتن

هەواڵ / عێراق :: 15/09/2018‌ :: 2407‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان و هاوپه‌یمانى سائیروون بۆ ماوەیەک له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق كشانه‌وه‌  و پارتی و سونه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكه‌وتن ده‌نگ به‌ كاندیدى یه‌كتر بده‌ن بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ى.

بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ، کشانەوەی پارتی و سائیرون کاتی بووەو بۆ گفتوگۆیە لەبارەی پرسی دیاریکردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.

 

پێشتر پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندبوو کە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان، دەنگ بە محەمەد حەلبوسی کاندیدی میحوەری نیشتیمانی دەدەن.

 

لەوبارەیەوە شيروان جه‌مال دووبه‌ردانى، ئەندام پەرلەمانی پارتی به‌دواڕۆژى راگه‌ياند: كشانه‌وه‌مان بۆ ئه‌وه‌ بووه‌، له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان رێكکبكه‌وين له‌سه‌ر کانديده‌كانمان.

وتيشى: "له‌گه‌ڵ سوننه‌ رێكکه‌وتين له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌نگ به‌ محه‌مه‌د حه‌له‌بوسى بده‌ين و ئه‌وانيش ده‌نگ به‌ به‌شير حه‌داد پاڵێوراوی پارتی بده‌ن به‌ جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان".

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure