ترەمپ 200 ملیار دۆلار باجی گومرگ لەسەر شتومەکی چینی زیاد دەکات

هەواڵ / ئابوری :: 17/09/2018‌ :: 174‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رۆژی هەینی 14ی ئەیلولی 2018 فەرمانێکی بۆ زیادکردنی باجی گومرگی لەسەر چین دەرکرد.

میدیا ئەمریکییەکان ئاشکرایانکردووە: بەپێی فەرمانە نوێیەکەی ترەمپ، باجی گومرگی لەسەر چین بەبڕی 200 ملیار دۆلار زیاد دەکرێت.

پێشتر ترەمپ هۆشداریدابوو: بەوەی باجی گومرگی لەسەر شتومەکی هاوردەی چین بەبڕی 267 ملیار دۆلار و 200 ملیار دۆلار لەسەر شتومەکی وڵاتانی دیکەی ئاسیا زیاد دەکات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure