هەڵەبجە: شارەوانی هۆشداری دەداتە کاندیدانی لایەنە سیاسییەکان
هەواڵ / کوردستان :: 14/09/2018 :: 446 جار بینراوە
دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی سەرۆکایەتی شارەوانی و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان رێککەوتن کە لە زۆرێک لە شوێنەکانی هەڵەبجە بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغە بکرێت، بەڵام بەشێک لە کاندیدەکان پابەندنین بەبڕیارەکەوە و شارەونی هەڵەبجەش هۆشداری دەدات.
کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بەدواڕۆژی راگەیاند: هەرچەندە پێش دەستپێکردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و کۆمیسۆن کۆبوینەوە و بڕیاردرا کە له‌به‌رده‌م مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌وە تا سەروو قایمقامییەت هەروەها له‌چوارڕیانی هه‌ڵه‌بجه تاوه‌كو به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیریی و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵواسینی وێنه و ریكلامی هه‌ڵبژاردنی كاندید و لایه‌نی سیاسی قه‌ده‌غه بکرێت، بەڵام بەشێک لەلایەنەکان پابەندنین بەبڕیارەکەوە.
وتیشی: "لەئێستادا کاندیدی چه‌ند لایەنێکی سیاسی پێشێلی ئه‌و بڕیاره‌یان كردووه و وێنه‌یان هه‌ڵواسیوه له‌و شوێنانه‌دا کە قەدەغەکراوە ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانە".
رونیشیکردەوە: "بۆ ئەوەی هەمووان پابەندی رێنماییەکان بن، پێویسته كاندیده‌كان له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا هه‌ستن به‌لابردنی وێنه‌كانیان، به‌پێچه‌وانه‌وه مامه‌ڵه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".