وه‌زاره‌تى دارایی لیستى موچه‌ى رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى ئاشكرا كرد

هەواڵ / ئابوری :: 14/09/2018‌ :: 77632‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
وه‌زاره‌تی دارایی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابه‌شده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایده‌گه‌یه‌نێت :دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت". 


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ گه‌نجینه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی ئه‌یلول، به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند :"گه‌رچی ده‌بوایه‌ چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا موچه‌كانیان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام دابه‌شكردنی موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دواخرا بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 16ی ئەیلول". 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی :"پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا روون نییه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا جگه‌ له‌ موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت موچه‌ی چ وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌شده‌كرێت". 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure