كه‌لار: به‌هۆى روداوى هاتوچۆوه‌ دوو كه‌س بوونه‌ قوربانى

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1033‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
له‌ رووداوێكى هاتوچوۆدا، ئۆتۆمبێلێك دوو هاوڵاتى ده‌شێلێت  له‌ ئه‌نجامدا یه‌كێكیان گیانله‌ده‌ستده‌دات و هاوڵاتییه‌كه‌ى دیكه‌ش به‌ سه‌ختى بریندار ده‌بێت.


كارزان مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى هاتووچۆى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند :"لەسەر شەقامی سەرەکی کەلار-بەردەسوو و به‌رامبه‌ر به‌ گەڕەگی گازینۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا ئەڤەلۆن دوو گەنجی شێلا و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كران". 

وتیشى :"به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یانه‌وه‌ یه‌كێك له‌ گه‌نجه‌كان كه‌ ته‌مه‌نى 28 ساڵه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار گیانى له‌ ده‌ستدا و گه‌نجه‌كه‌ى دیكه‌ش ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سلێمانى كراوه‌". 

به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى هاتووچۆى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خسته‌روو :"شۆفێرى ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌ فه‌رمانى دادوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و ڕوداوه‌ به‌رده‌وامه‌". 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure