یه‌كێتى و هاوپه‌یمانى راگه‌یه‌نراوێكیان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیان بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 14/09/2018‌ :: 6413‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى ئه‌یلول، وه‌فدى  هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى و یه‌كێتى نیشتیمانى كه‌ له‌ ماڵى جێگیرى سكرتێرى یه‌كێتى له‌ شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو هه‌ردوولا راگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه‌ كۆپییه‌كى تایبه‌ت بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌  هاتووه‌ :"لەکۆبونەوەکەدا هەردولا جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کوردستان و ئەو کێشانەی رووبەرووی هاوڵاتیان بۆتەوە. ئەمەش لەچوارچێوەی رێکەوتنێکی سیاسی هەمەلایەنە بۆ رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستانی بە هاوبەشی هێزو لایەنە سیاسییەکان".

 

ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌
راگەیەنراوی هاوبەشی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری)

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱٤ی ئەیلولی ۲٠۱۸ لەشاری سلێمانی و لە ماڵی (کۆسرەت رسول علی) جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و بە ئامادەبونی (د.بەرهەم سالح) سەرۆکی هاوپەیمانی کۆبونەوەی باڵای (یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری) ئەنجامدرا.

لەکۆبونەوەکەدا هەردولا جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کوردستان و ئەو کێشانەی روبەرووی هاوڵاتیان بۆتەوە. ئەمەش لەچوارچێوەی رێکەوتنێکی سیاسی هەمەلایەنە بۆ رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستانی بە هاوبەشی هێزو لایەنە سیاسییەکان.
بڕیاریشدرا کۆبونەوەکان بەردەوام بن.

هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری
یەکێتی نیشتمانی کوردستان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure