كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و هاوپه‌یمانى له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى بووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 14/09/2018‌ :: 1213‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى و یه‌كێتى نیشتیمانى له‌ شارى سلێمانى کۆبوونەوە.


نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى ئه‌یلول، وه‌فدێكى هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌رهه‌م ساڵ سه‌ردانى كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگرى سكرتێرى گرشتى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانیان كرد له‌ ماڵى خۆى له‌ شارى سلێمانى و كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستى كه‌وتوون :"كۆبوونه‌وه‌كه‌ درێژكراوه‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌یه‌ كه‌ پێشتر هاوپه‌یمانى و یه‌كێتى كردویانه‌، به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆكردنه‌ له‌باره‌ى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى كه‌ نراوه‌ له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى و یه‌كێتى".

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت شاندى هه‌ردوولا به‌شدارن. شاندى یه‌كێتى پێكهاتووه‌: بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى و په‌روین بابه‌كر، ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌رسه‌لان بایز و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، وه‌فدى هاوپه‌یمانیش پێكهاتون له‌ رێبوار كه‌ریم، وته‌بێژى هاوپه‌یمانی و حه‌سه‌ن جیهاد، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گشتى هاوپه‌یمانى.

به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ، یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتیه‌ له‌، باسكردن له‌ كاندیدكردنى  به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار پاش رێككه‌وتن هه‌ردوولا. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ته‌وه‌رێكى ترى بریتیه‌ له‌ چاره‌نوسى ده‌نگى هاودیده‌كانى هاوپه‌یمانى و باسكردن له‌وه‌ى، ئه‌گه‌ر بگه‌نه‌ رێككه‌وتن به‌رهه‌م ساڵح هاودیده‌كانى رابسپێرێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ به‌ یه‌كێتى بده‌ن.

ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه‌ 13ى ئه‌یلول، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان لە راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند: بڕیاره‌ هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌ست به‌ گفتوگۆ بكات بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌، سه‌ركردایه‌تی یەکێتی پێشوازی له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ كرد و وه‌فدێكی باڵای بۆ لێكتێگه‌یشتن ‌و سه‌ره‌نجام یه‌كگرتنه‌وه‌، پێكهێناوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure