حاجى ئۆمه‌ران: ده‌ست به‌سه‌ر چوار ته‌ن جگه‌رى مریشكدا گیرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 790‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ده‌ستگیرا به‌سه‌ر  چوار تۆن جگه‌ری مریشكی قه‌ده‌غه‌كراودا كه‌ له‌ناو كارتۆنی كێك و نه‌سته‌له‌ شاردرابوه‌، خاوه‌نه‌كه‌شی ویستویه‌تی به‌ناوی باری كێك و نه‌سته‌له‌-وه‌ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكات. 


سیروان حوسێن، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی ئه‌یلول،  به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند :"كارمه‌ندانی به‌شی پشكنینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی حاجی ئۆمه‌ران له‌كاتی ئه‌ركه‌كانیان و ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگر و كه‌رسته‌كانیان، توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر چوار تۆن جگه‌ری مریشكی قه‌ده‌غه‌كراودا بگرن". 

وتیشى  :"ئه‌و جگه‌ره‌ له‌ناو بارهه‌ڵگرێكی عێراق-یداو له‌ناو كارتۆنى كێك-دا شاردرابووه‌وه‌، ده‌یانه‌ویست به‌وجۆره‌ و به‌ناوی باری كێك و نه‌سته‌له‌وه‌ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن". 

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران باسی له‌وه‌شكرد كه‌ :"ئه‌وه‌ی به‌و كاره‌ هه‌ڵساوه‌ دانیشتوی یه‌كێك له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌، ڕاده‌ستی یاسا كراوه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌شی بۆ كراوه‌ته‌وه‌". 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure