راسته‌وخۆ: زریانه‌ به‌هێزه‌كه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ كه‌ناراوه‌كانى كارۆلینا

هەواڵ / جیهان :: 14/09/2018‌ :: 8204‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى ئه‌یلول، زریانى فلۆرێنس گه‌یشته‌ كه‌ناراوه‌كانى كارۆلینا له‌ ئه‌مریكا و به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێن :"سێ ویلایه‌ت دەگرێته‌وه‌".


به‌پێى هه‌واڵى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى ئه‌مریكا "زریانى فلۆرێنس كه‌ زریانێكى چاوه‌ڕوانكراوبوو، له‌ ئێستادا گه‌یشتووه‌ته‌  كه‌ناراوه‌كانى كارۆلینا و چاوه‌ڕوانده‌كررێت هه‌رسى ویلایه‌تى كارۆلیناى باكور و باشورى و ڤێرجینیا ده‌گرێته‌وه‌".

پێشتر ده‌زگای كه‌شناسی ئه‌مریكا هۆشداری-دا له‌وه‌ى كه‌ زریانی فلۆرێنس به‌هێزتر بووه‌ و بووه‌ به‌ گه‌رده‌لولێكی زۆر به‌هێز و له‌ ڕۆژانی ئاینده‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌گاته‌ كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا و مه‌ترسی دروستده‌كات. 

به‌پێی سایتی سكای نیوز، گه‌رده‌لوله‌كه‌ له‌سه‌ر ئۆقیانوسی ئه‌تله‌سییه‌وه‌ رۆیشتووه‌ و له‌گه‌ڵیشیدا بایه‌ك به‌ خێرایی 120 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا هه‌یه‌. 

به‌پێی میدیا ئه‌مریكییه‌كان، گه‌رده‌لولی فلۆرێنس وایكردووه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌ته‌كانی ڤێرجینیا و نۆرس كارۆلاینا و ساوس كارۆلاینا حاڵه‌تی نائاسایی رابگه‌یه‌نن. 

هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ناوچانه‌ داواشیان له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ كردووه‌ كه‌ ژماره‌یان ملیۆنێك كه‌س ده‌بێت، خۆیان به‌ دوربگرن له‌و گه‌رده‌لوله‌ مه‌ترسیداره‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure