ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسڵ: ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه‌ شه‌نگال و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 393‌ جار بینراوە

تاگ :: شەنگال

دواڕۆژ، دهۆك 
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا موسڵ رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و ئیداره‌ى پارێزگاى موسڵ لە ئەنجامی ئه‌و دۆخه‌ خراپه‌ ئه‌منیه‌ی كه‌ له‌ شه‌نگال هه‌یه‌ به‌هۆى ئه‌و هێزانه‌ له‌وێ هه‌ن ناتوانێت له‌ ئێستادا گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ڵبداته‌وه‌.


له‌ سه‌رتاى مانگى ئه‌یلولى ئه‌مساڵدا مه‌حما خه‌لیل، قایمقامى شه‌نگال به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانى شه‌نگال ده‌ستى پێكردووه‌.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌یدۆ حسێن، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى موسڵ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند :"ئه‌نجومه‌ن و پارێزگاى موسڵ به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانى شه‌نگال ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئیداره‌ى پارێزگاى موسڵ له‌به‌ر ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارییه‌ جیاوازانه‌ى كه‌ له‌و شاره‌دا هه‌ن، ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شه‌نگال و كار بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانى ئێزیدییه‌كان بكه‌ن".

وتیشى :"له‌كۆى ئه‌و 66 گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ى له‌ شه‌نگال هه‌ن ته‌نیا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ند دانه‌یه‌كى كه‌میان كراوه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure