دواڕۆژ وێنەی ئەو شوێنە بڵاودەکاتەوە کە ئێسکوپروسکی پێشمەرگە دیلەکانی تێدا دۆزرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 13/09/2018‌ :: 2148‌ جار بینراوە

تاگ :: پێشمەرگە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە 12ی ئەیلول، ئێسک و پروسکی سێ پێشمەرگە لەسەنتەری قەزای حەویجە دۆزرایەوە، دواڕۆژ بۆ یەکەمجار وێنەی ئێسک و پروسک و ئەو خانووە بڵاودەکاتەوە کە تێیدا دۆزرانەتەوە.


حەسەن سۆفی، بەرپرسی هەواڵگری لیوای 56ی حەشدی شەعبی ئەمشەو پێنجشەممە 13ی ئەیلول، بە دواڕۆژی راگه‌یاند: لەلایەن سەرچاوە هەواڵگریەکانمانەوە ئاگادارکراینەوە کە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەخانویەکدایە لە ناوچەی پیشەسازی قەزاکە هه‌یه‌، دەستبەجێ هێزێکمان رەوانەی ناوچەکە کرد.

وتیشی: "لەناو خانووه‌کەدا کە لەسەردەمی داعش کرابووە زیندانێك و کۆمەڵێک ئێسک و پروسکمان دۆزییەوە لەژوورێکدا کە ته‌نانه‌ت نه‌خرابوونه‌ ژێر خۆڵیش، لەگەڵیدا چوار ناسنامەشمان دۆزییەوە کە سییانیان ناسنامەی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان بوون".

فەرماندەکەی حەشدى شه‌عبى ئەوەشی خستەڕوو: ئێسک و پروسکەکانمان گواسته‌وە بۆ پزیشکی دادوەری کەرکوک و ناسنامەکانیشیانمان رادەستی پۆلیسی حەویجە کرد".

به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ، ناسنامەکان دەگەڕێنەوە بۆ هەریەک لە نەقیب زیاد حەوێز، رەجەب حەسەن و هۆشەنگ عەبدولرەحیم لەفەوجی 4ی لیوای 9ی پیادە، لە 30ی ئەیلولی 2014 لەگوندی وەحدەی سەر بەقەزای داقوق بەدیلی کەوتونەتە دەستی داعش.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure