دواى 2 هه‌فته‌ لە بێسه‌روشوێنبوونی گه‌نجێك به‌ مردوى دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 29051‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی
به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت: دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ گه‌نجێك له‌ماڵ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ و بێسه‌روشوێن ده‌بێت له‌ شاخێكى شارى دهۆك به‌ مردوى ده‌دۆزرێته‌وه‌.

موقه‌ده‌م هێمن سلێمان، به‌رپرسى راگه‌یاندنى پۆلیسى دهۆك به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 13ى ئه‌یلول، ته‌رمى گه‌نجێكمان له‌ چیاى زاوا دۆزییه‌وه‌، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ لێى ده‌ركه‌وت ئه‌و گه‌نجه‌ ناوى ھۆگر عەبدولحەکیم محەمەد-ه‌ و ته‌مه‌نى 27 ساڵه‌".

 وتیشى :"به‌گوێره‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و گه‌نجه‌ گوللـه‌ى ده‌مانچه‌ به‌سه‌رییه‌وه‌یه‌، گومانده‌كرێت خۆى كوشتبێت، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن".

به‌رپرسى راگه‌یاندنى پۆلیسى دهۆك ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو :"ئه‌و گه‌نجه‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ له‌ماڵ چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و بێسه‌روشوێنه‌".

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure