فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ پارێزگارى به‌سره‌ ده‌ركرا

هەواڵ / عێراق :: 13/09/2018‌ :: 562‌ جار بینراوە
ئه‌سعه‌د عیدانى، پارێزگارى به‌سره‌

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ى ئه‌یول، دادگای به‌عقوبه‌ به‌پێى نووسراوێك كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌، فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ئه‌سعه‌د عیدانى، پارێزگارى به‌سره‌ ده‌ركرد.


له‌ نووسراوه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌ (1349)ی بەسەرەوەیە و به‌روارى (13/9/2018) له‌سه‌ره‌ و له‌ دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌عقوبه‌ى سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى پارێزگاى دیاله‌ ده‌رچووه‌، فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ئه‌سعه‌د عیدانى پارێزگارى به‌سره‌ ده‌ركراوه‌.

فه‌رمانى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ به‌پێى ماده‌ى (433) یاساى سزادانى عێراقییه‌، (تایبه‌ته‌ به‌ تاوانى ناوزڕاندن)، داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات له‌به‌رده‌م دادگاكه‌یاندا ئاماده‌ى بكه‌ن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ فراس مه‌یاحى، سكرتێرى پارێزگارى به‌سره‌ له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: هه‌واڵى ده‌رچوونى ئه‌و فه‌رمانه‌ ئێمه‌ش له‌ میدیاكانه‌وه‌ بیستوومانه‌، هه‌رچه‌نده‌ ده‌بوو ئه‌و فه‌رمانه‌ به‌پێى چوارچێوه‌ى یاسایى و كارگێڕى خۆى بگه‌یشتایه‌ته‌ ئێمه‌.

وتیشى: "ناشزانین ئایا فه‌رمانه‌کە بۆ پارێزگاره‌ وه‌ك كه‌سایه‌تى خودى خۆى ده‌ركراوه‌، یان وه‌ك كه‌سایه‌تى مه‌عنه‌وى پارێزگاى به‌سره‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure