بۆچوونى پارتى له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و هاوپه‌یمانى
هەواڵ / کوردستان :: 13/09/2018 :: 2553 جار بینراوە
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت: دروستكردنی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری تاكتیكی یه‌كێتی بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركرده و كادیرانه‌ی ماوه‌یه‌كبوو له یه‌كێتی دابڕابوون.
عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 13ى ئه‌یلول، به دواڕۆژی راگه‌یاند: دروستكردنی حزبی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری تاكتیكی یه‌كێتی بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركرده و كادیره تۆراوانهی كه ماوه‌یه‌ك بوو وازیان له یه‌كێتی هێنابوو.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی وتیشی :"دكتۆر به‌رهه‌م و حزبه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانی عێراق شكستیان هێناوه، هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر رای خه‌ڵك و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان نییه".
سه‌باره‌ت به یه‌كگرتنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی و یه‌كێتیش ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌وان بۆخۆیان یه‌كده‌گرنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌لای ئێمه‌وه شتێكی ئاساییه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ی ئه‌یلول ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند: بۆ بڕیاری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن بۆ یه‌كگرتنه‌وه، سه‌ركردایه‌تی پیشوازی له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه كرد و وه‌فدێكی باڵای بۆ لێكتێگه‌یشتن و سه‌ره‌نجام یه‌كگرتنه‌وه، پێكهێنا.