هه‌ولێر ؛كۆمه‌ڵێك دكتۆر سزاده‌درێن و چه‌ندین نۆرینگه‌ و سه‌نته‌رى جوانكاریش داده‌خرێن

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 677‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى پزیشكانى كوردستان كاركردنى 16 پزیشكى راگرت و چه‌ندین نۆرینگه‌ى تایبه‌تى دكتۆر و سه‌نته‌رى جوانكاریى داخست و كه‌یسى چه‌ند دكتۆرێكیش ئاڕاسته‌ى داواكارى گشتى هه‌رێم ده‌كرێت بۆ سزادانیان.


له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى پزیشكانى كوردستان راگه‌یاند:"به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانى سه‌ندیكا دكتۆر (هه‌یسه‌م الكبرى، حه‌سه‌ن میهرات، غاده‌ عه‌بدولحافز، حسێن عه‌لاوى، عیماد الحامید، سامى رزق، فه‌واز الصرایده‌، وسام شحاده‌، ئه‌حمه‌د القرش، محه‌مه‌د مسته‌فا، هیلین ئه‌كره‌م و ربیع محمود)ى سزادران رێگه‌یان پێنادات كار بكه‌ن".

هاوكات سه‌ندیكاى پزیشكان سه‌رجه‌م سه‌نته‌ر و ناوه‌نده‌ پزیشكییه‌كان ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌، به‌هۆى نه‌بوونى مۆڵه‌ت و یه‌كساننه‌كردنى بڕوانامه‌كانیان كاركردنى "دكتۆر (ف، ح) و (ع، م) و (ر، م، ه) و (ێ، م، م) راگیراوه‌".

له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا، سه‌ندیكاى پزیشكاندا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكراوه‌، نۆرینگه‌ تایبه‌ته‌كانى هه‌ر چوار دكتۆر "(ش، ع) و (ه، ع) و (ع، ر) و (ن، ب)" به‌هۆى ئه‌وه‌ى پسپۆڕیان له‌بوارى جوانكاریدا نه‌بووه‌ و كاریان كردووه‌، داخراون و كه‌یسى كۆمه‌ڵێك دكتۆرى دیكه‌ش بۆ داواكارى گشتى هه‌رێم نێردراوه‌ تا سزابدرێن.

له‌باره‌ى داخستنى سه‌نته‌ره‌كانى جوانكاریى، سه‌ندیكاى پزیشكان رایگه‌یاندووه‌: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌كانى سه‌ندیكا نه‌بوون، پێنج سه‌نته‌رى جوانكاریى له‌ هه‌ولێر داخراون".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure