٣٠ كاندید سزادران

هەواڵ / کوردستان :: 13/09/2018‌ :: 763‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی
به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی ئۆفیسی دهۆكى كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی ‏كوردستان له‌ پارێزگای دھۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ سنوری پارێزگای دھۆك زیاتر له‌ ٣٠ 
 كاندید به‌ كۆژمه‌ی جیاجیا سزاده‌درێن.


جیهاد حه‌مید، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی ئۆفیسی دهۆكى كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی ‏كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ى ئه‌یلول، زیاتر له‌ ٣٠ كاندید به‌هۆی پێشێلكردنى رێنماییه‌كانی كومسیۆن و ئه‌نجامدانى بانگه‌شه‌ لە پێش واده‌ی ده‌ستنیشانكراو سزادراون".

وتیشی: "ئه‌و كاندیدانه‌ سه‌ر به‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانن و به‌ بڕی پاره‌ى جیاجیا سزادراون".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure